٢٦ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ١٠:٠٢
نیوەی کابینەی عێراق دێتەگۆڕان

وتەبێژی حکومەتی عێراق گوتی : سەرۆک وەزیران بەمزوانە پەرلەمان لە بڕیارەکانی خۆی بۆ گۆڕینی کابینە ئاگادار دەکاتەوە و پێشبینی دەکرێ ئەم گۆڕانکاریانە نزیک بە نیوەی ئەندامانی حکومەت بگرێتەوە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی حەدەس ، سەعد حەدیسی دوانیوەڕۆی دوشەممە وتیشی : حکومەت بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکان لە بارەی گۆڕینی سیستمی سیاسی و ئابوریی وڵات کار دەکات و لەبەر ئەوە ئاسۆی ڕوو لە پێشەوەمان بۆ بەدیهێنانی رێگاچارە بۆ کێشە و گرفتە ئابووریەکان خستووەتە ڕوو .

 وتەبێژی حکومەتی عێراق جەختی کردەوە : حکومەت 200 حوکمی قەدەغەی سەفەر و بانگکردنی بەرپرسانی دەرکردووە .

 حەدیسی بە ئاماژە بەوەی کە حکومەتی عێراق چەندین دانیشتنی لە گەڵ نوێنەرانی ناڕازیان بۆ ئاگاداری لە داواکاریەکانی ئەوان بووە گوتی : لیژنەیەک بۆ گۆڕینی دەستوور پێکهاتووە و سەرنجی داواکاریەکانی خۆپێشاندەرانی داوە .

........
340